Plastic Cards

کارتەکانی سوێج
کارتەکانی سوێج
سوێج کۆمەڵێکی جیاواز و فراوانی کارتە ئەلیکترۆنی پێشکەش دەکات کە بەکارهێنەران ڕێگە پێدەدات چارەسەری پارەدانی ئاسان و پارێزراو بەکاربهێنن، کە بۆ پێویستییە جیاوازەکان لە عێراق و دەرەوە دروستکراون. ئەم کارتەیان لە ڕێگەی ئەپی سوێج دەرکردن دەکرێن و بۆ بەکاربردنی ڕۆژانە و مامەڵەکانی کڕینە ئەلیکترۆنییەکان زۆر باشن.
ماستەر کاردی اغاتی
ماستەرکارتی ئاغاتی کارتێکی پریپەیدە کە لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنەکەوە دەردەچێت. ئەم کارتە لەسەر تۆڕی ماستەرکارتی جیهانی کاردەکات، بەکارهێنەر دەتوانێت لە فرۆشگاکان و بە شێوەی ئۆنلاین لە هەر شوێنێک ماستەرکارد لە ناوخۆ یان دەرەوەی عێراق وەربگیرێت پێداویستی یەکانی بکڕێت. بەکارهێنەران دەتوانن پێشوەختە کارتەکە پڕبکەنەوە و بەکاری بهێنن، هەروەها دەتوانن لە ئامێری ATM ە...
ماستەر کاردی اغاتی
ئاغاتی ڤیزا
بەهەمان شێوە کارتی ڤیزەی ئاغاتی کارتێکی پریپەیدە و لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنەکەوە دەردەچێت، بەڵام لەسەر تۆڕی ڤیزەی جیهانی کاردەکات. بەکارهێنەر دەتوانێت لە فرۆشگاکان و بە شێوەی ئۆنلاین لە هەر شوێنێک ڤیزا کارد لە ناوخۆ یان دەرەوەی عێراق وەربگیرێت پێداویستی یەکانی بکڕێت.
بەکارهێنەران دەتوانن پێشوەختە کارتەکە پڕبکەنەوە و بەکاری بهێنن، هەروەها دەتوانن لە ئامێری ATM ...
ئاغاتی ڤیزا
کارتی دینار
کارتی دینار لە سویچ شێوازێکی نایابە بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە، بە دیناری عێراقی کاردەکات و کەمترین کۆمیسیۆنی پڕکردنەوەی هەیە لە بازاڕ و لە ناوخۆی عێراقدا هیچ کۆمسیۆنێکی نییە. بە بێ هیچ تێچوویەک دەتوانیت لە ئەپلیکەیشنی سویجەوە داوای بکەیت و لە نزیکترین سەنتەری سویچ وەریبگریت.خزمەتگوزاری کارتماستەرکارتی دینار هاوڕێیەکی ئایدیاڵە و بەدیلێکی پارێزراوە بۆ پارەی کاش...
کارتی دینار
ئاغاتی پلاتینیۆم
کارتی پلاتینیۆم کۆمەڵێک تایبەتمەندیت پێدەبەخشێت، لەوانە داشکاندنی تایبەت لە هۆتێل و هێڵە ئاسمانییەکان، جگە لە چوونە ژوورەوەی خۆڕایی بۆ هۆڵەکانی VIP لە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکان. کارتی ئاغاتی پلاتینیۆم بە شێوەیەک دروستکراوە کە ئەزموونێکی ناوازە پێشکەش بکات کە پێداویستییەکانتان دابین دەکات و لە هەر شوێنێک بیت ئاسوودەیت پێدەبەخشێت.
پلاتینیوم ماستەرکارد
داشکاندنی تایبەت
داشکاندنی تایبەت
چێژ لە داشکاندنی تایبەت وەربگرە کە تایبەتە بە بازرگانان و گەشتیاران. سوود لە داشکاندنی گەورە لەسەر باشترین هۆتێلەکان و هێڵە ئاسمانییەکان لەسەرانسەری جیهان وەربگرە .تا بتوانیت گەشتێکی پڕچێژ بە تێچوویەکی کەم بکەیت، کارتی ئاغاتی پلاتینیۆم گەرەنتی باشترین نرخت بۆ دەکات، لە هەمان کاتدا ئاسوودەیی و چێژێکی بێهاوتا ئەزموون دەکەیت.
چوونە ژوورەوەی
چوونە ژوورەوەی
لە ڕێی کارتی ئاغاتی پلاتینیۆم دەتوانیت بچیتە ناو هۆڵەکانی VIP لە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکان، تا بە بەرزترین ئاستی ئاسوودەیی گەشتەکەت دەستپێبکەیت. چێژ لە خزمەتگوزارییە ناوازەکان وەربگرە، لەوانە شوێنی پشوودانی تایبەت، ژەمە خواردنی ئاست بەرز، و ئینتەرنێتی خێرا، دوور لە قەرەباڵغی و جەنجاڵی. گەر تۆ لە گەشتێکی بازرگانیدا بیت یان گەشتیاری، کارتی ئاغاتی پلاتینیۆم ئەزموونێکی گەشتیاری ناوازەت پێدەبەخشێت بە هەموو وردەکارییەکانیەوە.
شێوازی ژیانێکی ئاست بەرز
شێوازی ژیانێکی ئاست بەرز
کارتی ئاغاتی پلاتینیۆم تەنها ئامرازێکی پارەدان نییە، بەڵکو کلیلی ژیانێکی پڕ خۆشگوزەرانییە. یارمەتیدەرتە تا چێژ لە ئەزموونە ناوازەکان وەربگریت بە بەرزترین ئاستی خۆشگوزەرانی، لە مانەوە لە باشترین هۆتێلەکانەوە تا ئۆفەرە تایبەتەکان لەسەر گەشتە ئاسمانیەکان. لە بازاڕی کردن و گەشتەکانتدا، کارتی پلاتینیۆمی ئاغاتی هەموو ئەو شتانەت پێدەبەخشێت کە پێویستت پێیانە بۆ ئەوەی چێژ لە شێوازێکی ژیانی ئاست بەرز و پڕ لە تایبەتمەندی ناوازە وەربگریت کە ڕەنگدانەوەی ژیانت بێت.
ئێستا پلاتینیۆم ببەدەست بهێنە
چێژ لە ئەزموونێکی جیاواز ی پارەدانی ئەلیکترۆنی وەربگرە لە سەرانسەری جیهان